ئامانجی بەش
ئامانجی بەش
بوون بە بەشێکی پێشەنگ و دیار لە بواری پەروەردەی تەکنیکی دیزاینی ناوەوە و دیکۆر لە هەرێمی کوردستان، کە بە داهێنان لە دیزاین، زانیاری تەکنیکی، نوێکاری دیجیتاڵی و پراکتیزی پیشەیی بناسرێتەوە. بەشەکە هەوڵ دەدات ژینگەیەکی پەروەردەیی دابین بکات کە داهێنان، توانای پراکتیکی و پەرەپێدانی بەردەوام هان بدات، لە هەمان کاتدا دەرچووانێکی لێهاتوو و توانادار ئامادە بکات کە بتوانن وەڵامی پێداویستییە گۆڕاوەکانی بازاڕی کار بدەنەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پەرەپێدانی کەرتەکانی دیزاینی ناوەوە، دیکۆر و بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن.

